Davit Kachkachishvili
15 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2022
خێرسۆن – AA
جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا، گاننا مالیار رایگەیاند شاری خێرسۆن کە سێ رۆژ پێش ئێستا هێزەکانی رووسیا لێی کشانەوە، بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی سوپای ئۆکراینا دایە.
مالیار، لە دوای سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بۆ خێرسۆن لێدوانی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دا.
گاننا مالیار، ئاماژەی بەوە کرد کە لە گۆرەپانی سەربەخۆیی لە خێرسۆن چاوی بەو هاووڵاتییانە کەوتووە کە گردبوونەتەوە و رایگەیاند هاووڵاتییەکان زۆر خۆشحاڵبوون بە دووبارە کۆنتڕۆڵ کردنەوەی شارەکە لەلایەن سوپای ئۆکرایناوە.
جێگری وەزیری بەرگریی ئۆکراینا، هێزەکانی رووسیای بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار کرد.
مالیار، ئەوەشی خستەڕوو کە خەڵکی خێرسۆن بە درێژایی داگیرکارییەکە ناخۆشیی زۆرییان بینیوە و ئاماژەی بەوە کرد کە دەست بە کارەکانی پاککردنەوەی مین لە ناوەند و دەوروبەری شارەکە کراوە.
مالیار، گوتی: "دۆخی شارەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە. لێرە ژێرخانی تۆڕەکانی کارەبا و ئینتەرنێت پێویستی بە نوێکردنەوە هەیە. ژمارەیەکی زۆری مین چێندراوە، لە بەرئەوەی باڵەخانەی ئیدارییە دەبێت لە مین پاکبکرێنەوە".

- ئاژانسی ئانادۆڵو، دیمەنی پردی ئانتۆنیڤسکی تۆمار کرد
دیمەنی پردی ئانتۆنیڤسکی کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت بەهۆی کشانەوی هێزەکانی رووسیا بۆ کەناری چەپی رووباری دنیپرۆ بۆ ئەوەی هێزەکانی ئۆکراینا نەتوانن لە رووبارەکە بپەڕنەوە زیانێکی زۆری پێگەیشتووە، لەلایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە تۆمار کرا.
پردی ئانتۆنیڤسکی، بە تاکە دەرچە دادەنرێت لە ناوەندی شاری خێرسۆنەوە بۆ کریمیا.
پردی ئانتۆنیڤسکی، کە درێژییەکەی نزیکەی هەزار و ٣٧٠ مەترە بەهۆی ئەو تەقینەوەی کە سێ رۆژ پێش ئێستا روویدا زیانێکی گەورەی بەرکەوت. ئەوە دەردەکەوێت کە لە ناوەندی پردەکەدا هەندێک کەس سوتاون و کەوتوونەتە نێو رووبارەکە.
لە دووری نزیکەی ٧٠ کیلۆمەتر پردێکی دیکە هەیە بۆ پەڕینەوە لە کەناری راستی رووباری دنیپرۆوە بۆ کەناری چەپی رووبارەکە.
سوپای ئۆکراینا و هێزەکانی رووسیا کە لە کەنارەکانی راست و چەپی رووباری دنیپرۆ جێگیربوونە بە درێژایی رۆژ یەکترییان تۆپباران دەکرد.