Adam Abu-bashal
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
ئەبووجا - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێكخراوی تیرۆریستیی بۆكۆ حهرام لە باکووری خۆرهەڵاتی نێجیریا، ٣٨ ئەندامی رێکخراوەکە کوژراون.
بەرپرسێکی سەربازیی کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە کرد کە سوپا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی و وشکانیی کردووەتە سەر رێكخراوی تیرۆریستیی بۆكۆ حهرام لە ناوچەی دامبۆئا-ی سەربە ویلایەتی بۆرنۆ.
بەرپرسەکە باسی لەوە کرد کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا ٣٨ ئەندامی رێکخراوەکە کوژراون و، ژمارەیەکی زۆریشیان برینداربوون و هەڵاتوون.
هەروەها بەرپرسەکە باسی لەوە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار سەرباز برینداربوون، دەستیشگیراوە بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە تەقەمەنی رێکخراوەکە.
رێکخراوی تیرۆریستیی بۆکۆ حەرام لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ەوە لە نێجیریا دەرکەوتووە و بەهۆی ئەو پەلامار و توندوتیژییانەی کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە تا ئێستا ئەنجامی داون زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس کوژراون.
لە ساڵی ٢٠١٥ەوە چالاکییەکانی رێکخراوەکە بۆ وڵاتانی دراوسێی نێجیریا تەشەنەیان کردووە و دیاترینیشیان ئەو زنجیرە پەلامارانە بوون کە کرانە سەر دەورووبەری دەریاچەی چاد کە زیاتر لە دوو هەزار کەس تیایدا کوژران.