İbrahim Halil Aktürk
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە ئیستانبوڵ ئۆپەراسیۆنێک سەر رێکخستنە نهێنیەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە ئەنجامدرا.
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، تیمەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئیستانبوڵ لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی بۆسەر رێکخستنەکانی تیرۆریستانی پەکەکە دەستیپێکردووە، ناونیشانی ژمارەیەکی زۆر گومانلێکراویان دەستنیشان کردووە.
تیمەکان بە هاوکاری هێزی تایبەت ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان بۆسەر ١٠ ناونیشان ئەنجامدا و ژمارەیەک گومانلێکراویان دەستگیرکرد.
دوای پشکنینی پزیشکی، گومانلێکراوان گواسترانەوە بۆ ئاسایش بەمەبەستی لێکۆڵینەوە.