Haydar Karaalp
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
بەغدا - AA
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، ئەحمەد مەلا تەلال، ئاماژەی بەوە کرد کە رێککەوتنی شنگال هەندێک لایەنی وڵات (گرووپە شیعەکانی نزیک لە ئێران)ی توڕەکردووە، ئەوەشی خستەڕوو کە بەو رێککەوتنە دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەند بەسەر ناوچەکەدا دەستەبەر بووە.
تەلال لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا باسی لە رێککەوتنی شنگال کرد کە لەنێوان بەغدا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژووکراوە و داوای دەرکردنی پەکەکە دەکات لە شنگال.
تەلال رایگەیاند: ''رێککەوتنی شنگال هەندێک لایەنی زۆر توڕە کرد. ئەو رێککەوتنە دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەندی لە ناوچەکەدا (شنگال) دەستەبەر کردووە کە خاوەنی کێشەی ئاڵۆزە. رێککەوتنەکە دەستەبەری گەڕاندنەوەی خەڵکی ناوچەکە دەکات بۆ سەر ماڵ و حاڵیان و دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچەکە. هەروەها رێککەوتنی شنگال بیانییەکانی ئەوێ (پەکەکە) وەدەر دەنێت''.
رێککەوتنی شنگال، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە هەژموونی پەکەکە لە شنگال، لە ٩ی تشرینی یەکەمدا لەنێوان بەغدا و هەولێر واژوو کرا.