Ömer Aydın,Mohammed Baqi Hussein
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن: "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یهكڕیزبین، ناچارین ئازادیی ئایین و بیروباوه‌ڕ قبووڵ بكه‌ین".
له‌میانی به‌شداریكردنی له په‌خشی راسته‌وخۆ و هاوبه‌شی BFMTV و Mediapartدا، ماكرۆن وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی موسڵمانانی فه‌ڕه‌نسا و كێشه‌ی سه‌رپۆشی ژنانه‌وه، ماكرۆن رایگه‌یاند، به‌م دواییه به هۆی كۆچ و جموجۆڵی دانیشتوانه‌وه، ئایینی ئیسلام له فه‌ڕه‌نسا بڵاوبووه‌ته‌وه.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوار بۆ شه‌ش ملیۆن موسڵمان له فه‌ڕه‌نسا هه‌یه و گوتی: "سه‌ره‌تا ئه‌م ئایینه بۆ فه‌ڕه‌نسا به تازه داده‌نرێت. له مێژوودا فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندیی به مەزهەبەکانی كاسۆلیك، پرۆتێستانتی مەسیحی و ئایینی جوولەکەوە هه‌بووه. هاووڵاتییه‌كی زۆرمان له‌م پێكهاته تازه‌یه ده‌ترسێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یه‌كڕیز بین، پێویسته ناچاربین ئازادیی ئایین و بیروباوه‌ڕ قبووڵ بكه‌ین".
ئیمانوێل ماكرۆن جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌م ترسه به هۆی ته‌وژمی رادیكاڵیهوه دروستبووه و ئه‌مه ئیسلامی راسته‌قینه نییه.
له وه‌ڵامی پرسیاری، "كاتێك رووبه‌ڕووی ژنێكی باڵاپۆش ده‌بیته‌وه هه‌ست به‌چی ده‌كه‌یت؟"دا، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن گوتی: "رێزی لێده‌گرم" و رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌مه له فه‌ڕه‌نسا رێزی لێبگیرێت.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا راشیگه‌یاند كه لایه‌نگری ئه‌وه نییه یاسا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی باڵاپۆشی له فه‌ڕه‌نسا ده‌ربكرێت و باسی له جیاوازییه‌كانی ئایینی ئیسلام و شێوازی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌ڕه‌نسا كرد.
له‌باره‌ی به‌شداریكردنی دایكانی باڵاپۆش له چالاكیی خوێندنگه‌كانی فه‌ڕه‌نسادا، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر هاووڵاتیی بن و كارمه‌ندی خوێندنگه نه‌بن، ده‌توانن باڵاپۆشبن".