Selman Tür,Muhammet Ali Kemal
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
باتمان - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی پێكدادانی بارهه‌ڵگرێك و ئۆتۆمبیلێكدا گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆ شه‌ش كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان دووانی دیكه له برینداره‌كانی رووداوه‌كه له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌و شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ شه‌ش كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هاوكات چاره‌سه‌ری پزیشكیی نۆ كه‌سی دیكه كه له رووداوه‌كه‌دا برینداربوون، درێژه‌ی هه‌یه.
له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی باتمان-به‌شیری، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه و ئۆتۆمبیله‌كه و دوو كه‌سی دیكه له نه‌خۆشخانه‌ی باتمان گیانیان له‌ده‌ستدابوو.