Esin Eşkinat Sayılgan
09 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2021
نیویۆرك-AA
زانراوه كه ئه‌و مناڵه ئه‌فغانییه دوو مانگانه‌ی له میانی پشێوییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵدا كاتێك تاڵیبان شاره‌كه‌ی كۆنترۆڵ كرد، درایه ده‌ست سه‌ربازێكی ئه‌مریكی و ون بوو، هێشتا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، منداڵه دوو مانگانه‌كه‌ی كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له كابوڵ، میرزا عه‌لی ئه‌حمه‌دی كه رۆژی ١٩ی ئاب له كاتی هه‌وڵدانی خێزانه‌كه‌ی بۆ ده‌ربازبوون له ئه‌فغانستان، له‌سه‌ر ته‌لبه‌نده‌كانی ده‌روازه‌ی فڕۆكه‌خانه‌وه درایه ده‌ست سه‌ربازێكی ئه‌مریكی تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
میرزا عه‌لی ئه‌حمه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای نیو كاتژمێر له‌وه‌ی سوهه‌یلی ته‌مه‌ن دوو مانگانی داوه‌ته ده‌ست سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له‌سه‌ر تهلبهندهكانهوه، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی چوونه‌ته ئه‌ودیوه‌وه به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی خێزانه‌كانی دیكه‌وه، نه‌یانتوانیوه مناڵه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه.
ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌ش كرد، پاش ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستێك پێی راده‌گه‌یه‌نێت كه ره‌نگه مناڵه‌كه‌ی برابێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و چوار منداڵه‌كه‌ی دیكه‌یدا سواری فڕۆكه‌ی ده‌ربازبوون ده‌بن.
ئه‌حمه‌دی و خێزانه‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی قه‌ته‌ر و ئه‌ڵمانیاوه ده‌گه‌نه بنكه‌ی رۆس بلیس له تێكساس، به‌رده‌وام ده‌بن له سۆراخی منداڵه‌كه‌یان.
لای خۆیشییه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد سه‌رجه‌م رێگاكانیان گرتووه‌ته به‌ر و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه بدۆزنه‌وه.