Mücahit Oktay
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
نيويۆرک - AA
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٨٤ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ١٩٥ هه‌زار و ٢٥٩ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوهكانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٣٥ هەزار و ٤٤٦ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و ٥٥٠ هەزار و ٩٨٤ کەس.
هاوکات هه‌زار و ١٨٤ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٩٥ هه‌زار و ٢٥٩ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە سێ ملیۆن و ٨٤٦ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و زیاتر لە ٨٩ ملیۆن و ٢٨٩ پشکنین ئەنجامدراوە.
- لە دواى ئەمريكا هيندستان و بەڕازيل دێن
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت کە چوار ملیۆن و ٤٨٢ هەزار و ١٧١ توشبووی هەیە، پاشان بەڕازيل دێت کە چوار ملیۆن و ١٩٩ هەزار و ٣٣٢ حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٧٤٧ هه‌زار و ٩٩١ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٦٧٧ هه‌زار و ٨٩٠ حاڵه‌ت تێكساس و به ٦٥٢ هه‌زار و ١٤٨ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ١٠٥ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.