Erbil Başay
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2020
بەرلین-AA
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای بەرازی ئەفریقی لە ئەڵمانیا تۆمار کرا.
لەو بارەیەوە وەزیری خۆراک، کشتوکاڵ و پاراستنی بەکاربەر، یولیا کۆلکنەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە بەرازە کێوییەکی مردوودا لە هەرێمی براندەنبورگ، ئەنفلۆنزای بەرازی کێوی دۆزراوەتەوە.
یولیا کۆلکنەر باسی لەوەیش کردووە کە ئەم ئەنفلۆنزایە مەترسی بۆسەر مرۆڤ نییە، بەڵام بۆ بەراز نەخۆشییەکی کوشندەیە و چارەسەری نییە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەیش دا کە رێوشوێنی پێویست بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە دەگیرێتەبەر، لەم چوارچێوەیەشدا لەو ناوچانەی کەوتونەتە ژێر کاریگەری پەتاکەوە هاتوچۆکردن، راوکردن و کشتوکاڵکردن سنووردار دەکرێن.
دۆزینەوەی ئەم جۆرە ئەنفلۆنزایە مەترسی کەمبوونەوەی هەناردەکردنی گۆشتی بەرازی لەسەر ئەڵمانیا دروست کردووە.