Ömer Koparan,Ethem Emre Özcan
10 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2020
ئەلباب – AA
هه‌زار سه‌ربازی نوێ دوای ته‌واوكردنی مه‌شق و راهێنان له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات، چوونه ریزی هێزه تایبه‌تییه‌كانی یه‌كه‌ی هه‌مزه سه‌ربه سوپای نیشتمانیی سووریا.
هه‌زار سه‌ربازی نوێ له رێوڕه‌سمێكدا دوای به سه‌ركه‌وتووانه ته‌واوكردنی مه‌شق و راهێنانی شه‌ش مانگه له ناحیه‌ی بزا سه‌ربه قه‌زای ئەلباب له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات، چوونه ریزی هێزه تایبه‌تییه‌كانی یه‌كه‌ی هه‌مزه سه‌ربه سوپای نیشتمانیی سووریا.
رێوڕه‌سمه‌كه به به‌شداری سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاتی سووریا، عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا و وه‌زیری به‌رگریی حكوومه‌تی كاتی سووریا و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای نیشتمانیی سووریا سه‌لیم ئیدریس و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌ڕێوه چوو.
دوای ته‌واوبوونی رێوڕهسمهکە، سه‌ربازه نوێیەكان نمایشیان ئه‌نجام دا.
سه‌ربازه نوێیەکان له‌و ناوچانه ئه‌ركیان پێ ده‌سپێردرێت كه له تیرۆریستان پاك كراونه‌ته‌وه.
سوپای نیشتمانیی سووریا، ناوچه‌كانی قه‌ڵغانی فورات، لقی زه‌یتون و كانیی ئاشتی-یان له‌ژێر كۆنترۆڵدایه.