Nuran Erkul Kaya
01 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مریكا ده‌ركه‌وته‌ی پیشه‌سازی نه‌وت و نه‌خشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كورتمه‌ودای نه‌وتی خاوی په‌سه‌ند كرد و له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌ك سه‌كۆی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وتی كه‌م كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی هه‌فتانه كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری كێڵگه‌ی نه‌وتی Baker Hughes بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت له ئه‌مریكا له ٢٥ بۆ ٣١ی ته‌مووز به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشتر یه‌ك دانه كه‌می كردووه و بووه‌ته ١٨٠ سه‌كۆ.
دوای ئه‌وه‌ی ١٨ هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك ژماره‌ی سه‌كۆكان كه‌م كرانه‌وه، هه‌فته‌ی پێشووتر بۆ یه‌كه‌م جار یه‌ك دانه سه‌كۆ زیاد كرا.
رۆژی پێنجشه‌ممه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به ٤٢ دۆلار و ٩٤ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، هه‌روه‌ها دوێنێش به ٤٣ دۆلار و ٣٠ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساس (WTI) دوێنێ به ٤٠ دۆلار و ٢٧ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. له كاتێكدا رۆژی پێنجشه‌ممه نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساس به ٣٩ دۆلار و ٩٢ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كردبوو.