Mücahit Oktay
29 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2020
نیویۆرک - AA
لە ئەمریکا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٢٢٨ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتیی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە بۆ زیاتر لە ١٨٤ ھەزار و ٩٢٧ کەس بەرزبووەتەوە.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیھاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیھاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٢٢٨ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتیی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە بۆ زیاتر لە ١٨٤ ھەزار و ٩٢٧ کەس بەرزبووەتەوە
لەڕووی ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیشەوە، ویلایەتی نیویۆرک بە ٣٢ ھەزار و ٩٩٤ حاڵەت لە ریزبەندی یەکەمی ویلایەتەکانی ئەمریکا دایە.