AA
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2019
تاران – AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند "ده‌ستی دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تی بۆ ته‌واوی هاوسێكانمان درێژ ده‌كه‌ین. ئاماده‌ین هه‌ڵه‌كانی ئه‌وان له ناوچه‌كه له بیر بكه‌ین. ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌یانه‌وێت ناكۆكییه‌كانی نێوانمان بۆ مه‌رامی خۆیان بقۆزنه‌وه".
حەسەن روحانی له میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی سه‌ربازی له‌سه‌ر گڵكۆی خومه‌ینی له تارانی پایته‌خت كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ٣٩ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی جه‌نگی ئێران-عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاشتیدایه و گوتی: "ده‌ستی دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تی بۆ ته‌واوی هاوسێكانمان درێژ ده‌كه‌ین. ئاماده‌ین هه‌ڵه‌كانی ئه‌وان له ناوچه‌كه له بیر بكه‌ین. ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌یانه‌وێت ناكۆكییه‌كانی نێوانمان بۆ مه‌رامی خۆیان بقۆزنه‌وه".
سه‌ركۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه ئاماده‌ن بۆ هێنانه‌دی ئاسایشی كه‌نداو و پلانه‌كانیان له‌مباره‌یه‌وه له میانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك به جیهان ده‌گه‌یه‌نن.
حەسەن روحانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بوونی هێزه بیانییه‌كان له ناوچه‌كه له‌وانه‌یه ببێت به مه‌ترسی بۆسەر ئاسایشی نه‌وت و وزه، كه‌شتیوانی و رێگا ئاوییه‌كان.
سه‌ركۆماری ئێران له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامکۆ سعوودیه گوتی: "ده‌مانه‌وێت هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه. درۆی ئه‌وانه ده‌ركه‌وت كه ده‌یانه‌وێت رووداوه‌كانی ناوچه‌كه به ئێرانه‌وه ببه‌ستنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ ئاسایشی ناوچهكهدان با فڕۆكه، بۆمب و چه‌كه مه‌ترسیداره‌كانیان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه نه‌كه‌ن. با ناوچه‌كه نه‌كه‌ن به گۆڕه‌پانی پێشبڕكێی چه‌ك و له ناوچه‌كه دووركه‌ونه‌وه. چونكه هه‌ر شوێنێك ئه‌وان روویان تێ كردبێت هه‌میشه به‌ڵایان هێناوه".
حەسەن روحانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌مریكا ناوێرێت بڕیاری شه‌ڕ بدات دژبە سوپای ئێران و گوتی: "ئه‌مریكا له بری جه‌نگی سه‌ربازی ده‌ستی داوه‌ته جه‌نگی ئابووری دژبە ئێران. لایه‌نێك نین هێرش بكه‌ینه سه‌ر كه‌س، به‌ڵام رێگه‌ش ناده‌ین سنووری وڵاته‌كه‌مان ببه‌زێندرێت".
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ده‌سپێكی شۆڕشی ئێرانه‌وه دوژمنانی ئێران به ئایدۆلۆجیای رۆژهه‌ڵاتی، چه‌كی رۆژئاوایی، پاره‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ٣٩ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، عێراق هێرشی كرده سه‌ر ئێران و گوتی: "ئێمه زیانی زۆرمان پێگه‌یشت له جه‌نگه‌كه، به‌ڵام به‌های مه‌زنیش بوون به خه‌ڵات. جه‌نگ گه‌نجینه‌یه‌كی پێشكه‌ش بە ئێمه كرد".