Raşa Evrensel
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2019
لەندەن ــ AA
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، دۆمینیك راب رایگەیاند كە بەوردی لە زانیارییەكانی ئەو هێرشانەی كە كرانە سەر دوو دامەزاروەی نەوت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ سعوودیە دەكۆڵنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامدەری سەرەكی هێرشەكان دەستنیشان بكەن.
دۆمینیك راب لە لێدوانێكی بۆ "BCC" ئاشكرایكردووە كە بەریتانیا هەوڵەكانی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی وەڵامێكی گونجاو بۆ ئەو هێرشانە بدۆزێتەوە كە هەفتەی رابردوو كرانە سەر دوو دامەزراوەی نەوت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ سعوودیە.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، دۆمینیك راب تیشكی خستووەتەسەر ئەوەی كە باوەڕكردن بەو دەنگۆییەی كە باس دەكرێت حووسییەكان لە پشت ئەنجامدانی هێرشەكانەوەن، بەهیچ شێوەیەک قبووڵكراو نییە و گوتی: "ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە".
دۆمینیك راب هیچ كەس و لایەنێكی بە ئەنجامدانی هێرشەكانی سەردوو دامەزراوە نەوتییەكەی سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ تۆمەتبار نەكرد و رایگەیاند، بەوردی لە زانیارییەكانی سەبارەت بەو هێرشانەی كە كرانە سەر دوو دامەزاروەی نەوت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ سعوودیە دەكۆڵنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامدەری سەرەكی هێرشەكان ئاشكرا بكەن".
رۆژی شەممەی رابردوو حووسییەكان رایانگەیاندبوو كە بە ١٠ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هێرشیانكردووەتە سەر دوو دامەزراوەی نەوت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ سعوودیە.
ئەو هێرشانەی حووسییەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمیی بەتوندی ئیدانەكرا و لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەكان تۆمەتباركرد.
پێشتر هاوپەیمانییەتی عەرەبی بەڕابەرایەتی سعوودیە لە یەمەن رایگەیاندبوو، ئەو هێرشانەی كە كرانە سەر دوو دامەزراوەی نەوت سەربە كۆمپانیای ئارامكۆ لە خاكی یەمەنەوە ئەنجام نەدراون، بەڵام بەچەكی ئێران ئەنجامدراون.