ئه‌مریكا هه‌زار سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا ده‌كات
- سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری پۆڵه‌ندا، ئاندژی دودا رێككه‌وتنێكی به‌رگریی نوێیان واژووكرد كه ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌دا زیاد ده‌كات.
Washington DC
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری پۆڵه‌ندا، ئاندژی دودا رێككه‌وتنێكی به‌رگریی نوێیان واژووكرد كه ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌دا زیاد ده‌كات.
تره‌مپ و دودا، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له كۆشكی سپی له كه‌شێكی كراوه‌دا، رێككه‌وتنێكی به‌رگریی نوێیان واژووكرد كه ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌و وڵاته‌دا زیاد ده‌كات.
دوای واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه، هه‌ردوو سەرکردە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان رێكخست و له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-پۆڵه‌ندا قسه‌یان كرد.
ماوه‌یه‌كی كه‌م بەرلە كۆبوونه‌وه‌كه، تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رایگه‌یاند "بیرمان له‌وه كردووه‌ته‌وه دوو هه‌زار سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا بكه‌ین"، به‌ڵام له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا رایگه‌یاند "به شێوه‌یه‌كی كاتی نزیكه‌ی هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی پۆڵه‌ندا ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه پۆڵه‌ندا داوای كڕینی زیاتر له 30 فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-35ی له ئه‌مریكا كردووه و خۆشحاڵی خۆیشی نیشاندا له‌و باره‌یه‌وه.
هاوکات سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە پۆڵۆندا لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکیەکاندا رێککەوتووە بە بڕی هەشت ملیار دۆلاری دیکە گازی سروشتی تواوە بکڕێت.