Gülşen Topçu,Rewa Mahmood Hasan
13 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2019
قاهیرە - AA
کۆمکاری عەرەبی، بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی مۆڵدۆڤا لە تەل ئەبیب-ەوە بۆ قودس بە هێرشێکی ئاشکرا بۆسەر مافی فەڵەستینییەکان لەقەڵەمدا.
لە راگەیەندراوێکی کۆمکاری عەرەبیدا هاتووە، ''بڕیاری مۆڵدۆڤا بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە تەل ئەبیب-ەوە بۆ قودس، هێرشێکی روون و ئاشکرایە بۆسەر مافی فەڵەستینییەکان، هاوکات ئەو وڵاتە دەکاتە هاوبەشی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر گەلی فەڵەستین''.
لە راگەیەندراوەکەدا داواکراوە کە حکوومەتی مۆڵدۆڤا دەستبەرداری ئەو بڕیارانە بێت کە بەنەرێنی کار دەکەنە سەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی.