Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
13 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگەیاند كه له رێگه‌ی رووسیاوه رێكاری پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌ی هێزه‌كانی رژێمی سووریا له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب كۆنترۆڵیان كردووه به 35 گولـلە هاوه‌ن كراوه‌ته سه‌ر دەیه‌مین خاڵی چاودێری و ده‌گوترێت به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بووه و به‌هۆیه‌وه سێ سه‌رباز برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت به‌رگریی توركیادا، باس له‌وه كراوه كه هێزه‌كانی رژێمی سووریا له ناوچه‌ی شەریعەوە، 35 گولـلە هاوه‌نیان ئاراسته‌ی دەیه‌مین خاڵی چاودێری كردووه كه سێ كیلۆمەتر له ناوچه‌ی چیای زاوییهوه دووره.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به برینداربوونی سێ سه‌رباز كراوه به سووكی و هاتووه "هه‌ندێک له‌و ئامێر و پێداویستیانه‌ی له بنكهكهماندابوون زیانیان به‌ركه‌وتووه. گواستنه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كارمه‌نده برینداره‌كان درێژه‌ی هه‌یه. له رێگه‌ی رووسیاوه رێكاری پێویست گیراوه‌ته به‌ر له‌باره‌ی هێرشه‌كه. له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كرێت".