Dildar Baykan Atalay
24 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2021
واشنتۆن – AA
ئیداره‌ی ئه‌مریكا له ده‌سپێكی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه له ئه‌فغانستان كه له ١٤ی ئابه‌وه ده‌ستی پێ كردووه تا ئێستا، نزیكه‌ی ٤٨ هه‌زار كه‌سی له ئه‌فغانستانه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌مریكا.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٠ هه‌زار و ٩٠٠ كه‌سی دیكه‌یان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حامید كارازای له كابوله‌وه گواستووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ١٢ كاتژمێری رابردوودا، شه‌ش هه‌زار و ٦٠٠ كه‌س به ١٥ فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی و چوار هه‌زار و ٣٠٠ كه‌سیش به ٣٤ فڕینی هاوپه‌یمانیی گواستراونه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه له ده‌سپێكی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه له ئه‌فغانستان كه له ١٤ی ئابه‌وه ده‌ستی پێ كردووه تا ئێستا، نزیكه‌ی ٤٨ هه‌زار كه‌س له ئه‌فغانستانه‌وه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌مریكا.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كۆتایی مانگی ته‌مووزه‌وه تا ئێستا، نزیكه‌ی ٥٣ هه‌زار كه‌سی دیكه له وڵاتانی دیكه جێگیر كراون.