Orhan Onur Gemici
24 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، خاپوورکردنی ٢٨ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەی لە هێرشی ئاسمانییدا لە ناوچەی ئاسۆس باکووری عێراق راگەیاند کە وەک حەشارگە، کۆگای چەک و تەقەمەنی و بەناو بارەگا بەکارهاتوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، سوپای تورکیا پێداگرانە بەردەوامە لەسەر ئۆپەراسیۆنە کاریگەر و گشتگیرەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە دژی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە.
لەو چوارچێوەیەشدا، لەو هەڵمەتانەی بەهەماهەنگیی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی بەڕێوەچوون لە ناوچەی ئاسۆس باکووری عێراق کە ٢٠٠ کیلۆمەتر لە قوڵایی خاکی عێراقدایە هەندێک شوێن بەدیکران کە لەلایەن پەکەکەوە بەکاردەهێنرێن.
لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی بۆسەر ئەو ئامانجانە کە زیاتر لە ٢٠ فڕۆکە بەشداریان تیادا کرد، ٢٨ ئامانج خاپوور کران کە وەک حەشارگە، کۆگای چەک و تەقەمەنی و بەناو بارەگا بەکارهاتوون.
لە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکەدا کە بەشێوەیەکی بەرچاو تەقەمەنی دروستکراوی ناوخۆ بەکارهاتووە، گورزێکی توند لە پەکەکە وەشێندراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە ''لە پێناو ئاسایشی گەل و وڵاتەکەماندا، سوپای تورکیا تا لەناوبردنی دوایین تیرۆریست بەردەوام دەبێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر''.