Mohammed Baqi Hussein
23 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2016
حكوومه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، مۆڵه‌تی داوه به كۆمپانیای ئه‌یربه‌س Airbus زیاتر له 100 فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی به ئێران بفرۆشێت.
كۆمپانیای Airbus كه ناوه‌نده‌كه‌ی له فەڕهنسایه، لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرای كرد، نووسینگەی كۆنتڕۆڵی داراییه بیانییه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا (OFAC) رایگه‌یاندووه كه مۆڵه‌تی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نیی به‌بڕی 20 ملیار دۆلار به هێڵی ئیران ئه‌یر İran Air له‌لایه‌ن كۆمپانیای Airbusه‌وه په‌سه‌ندكردووه.
لهڕوونكردنهوهكهدا هاتووه "پشتڕاستی ده‌كه‌ینه‌وه كه مۆڵه‌تی دووه‌ممان له OFAC وه‌رگرتووه كه كانوونی دووه‌می 2016 له پاریس واژوومانكردووه. ئه‌م مۆڵه‌تە رێگه ده‌دات درێژه به گفتوگۆكانمان بده‌ین له‌گه‌ڵ هێڵی ئیران ئه‌یر سه‌باره‌ت به به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی رێككه‌وتنی فرۆشتنی فڕۆكه‌كان".
دوای رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5+1، كۆمپانیای ئه‌یربه‌س مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو گرێبه‌ستی فرۆشتنی 118 فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی به هێڵی ئیران ئه‌یر واژوو كرد.
كۆتایی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵیش OFAC مۆڵه‌تی فرۆشتنی 17 فڕۆكه‌ی به كۆمپانیاكه دابوو، چونكه له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌دا 10ی فڕۆكه‌كان له ئه‌مریكا به‌رهه‌مده‌هێنرێت، كۆمپانیاكه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مۆڵه‌تی واشنتۆن ناتوانێت فڕۆكه به ئێران بفرۆشێت.
له ته‌مووزی 2015وه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌ستی به هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران كرد.
له‌سایه‌ی هه‌ڵگرتنی گهمارۆكاندا هێڵی ئاسمانیی ئیران ئه‌یر له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا رێككه‌وتنێكی بۆ كڕینی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی له جۆره‌كانی Boeing ، 737 و 777 واژوو كرد.
- كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت رێگری له فرۆشتنی فڕۆكه به ئێران بكات
له‌لایه‌كیتره‌وه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردووه پڕۆژه‌یەكی په‌سه‌ند كرد كه رێگری له فرۆشتنی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی به ئێران قه‌ده‌غه ده‌كات.
بۆ به‌یاساكردنی پڕۆژهبڕیارهكه، پێویسته له ئه‌نجوومه‌نی پیرانیش په‌سه‌ند بكرێت و پاشان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباماوه واژوو بكرێت، به‌ڵام پێشتر كۆشكی سپی رایگه‌یاندبوو، بڕیارێكی له‌و جۆره ڤیتۆ ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه له ئۆباما له 20ی كانوونی دووه‌می 2017دا، بابه‌ته‌كه ئاڵۆز ده‌كات.
تره‌مپ كه ره‌خنه‌ی توندی له سیاسه‌تی ئۆباما سه‌باره‌ت به ئێران هه‌یه، رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت، رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.