Erdal Türkoğlu,Hemın Othman Mohammed
23 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2016
یه‌كه‌كانی سه‌ربه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی وشكانیی كرد بۆسه‌ر چیای توركمان و چیای كورد له‌ڕیفی پارێزگای لازقییه باکووری رۆژئاوای سووریا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی کە ئاژانسی ئانادۆڵو له رێكخراوی توركه‌كانی سووریا وه‌ری گرتووه، یه‌كه تۆپهاوێژه‌كانی سه‌ربه رژێم له كاته‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆ به هاوه‌ن و مووشه‌ك هێرشیان بۆسه‌ر چه‌ندین خاڵی نزیك سنووری شارۆچكه‌ی یایڵهداغی سەربە پارێزگای هاتای ده‌ستپێكردووه.
دوای بۆردومانی یه‌كه تۆپهاوێژه‌كان، هێزه‌كانی رژێم ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی وشكانیی كرد بۆسه‌ر گونده‌كانی كهلهز، كارامانڵی و سه‌ڕافی چیای توركمان و، ناوچه‌كانی ئهلتوفاحییهی چیای كورد.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه، شه‌ڕو پێكدادانێكی توند له‌نێوانیاندا دروستبوو، ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا كه له‌و شه‌ڕو پێكدادانانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و بریندار هه‌ن.
هەردوو گوندی كارامانڵی و ئهلتوفاحیه گرنگیی سراتیجیان هه‌یه.