Sayed Khodaiberdi Sadat
12 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2020
كابول - AA
له شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان چه‌كدارانی تاڵیبان و هێزه ئه‌منییه‌كاندا له ویلایەتی بەغلان باكووری رۆژهەڵاتی ئه‌فغانستان، چوار سه‌رباز کوژران.
به‌رپرسانی ئه‌منیی ئه‌فغانستان بڵاویان كرده‌وه كه له ناوچه‌ی چه‌شمی شیر سەربە ویلایەتی بەغلان، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی تاڵیبان و هێزه ئه‌منییه‌كاندا روویداوه.
به‌رپرسه‌كان باسیان له‌وه كرد كه له‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌دا، چوار سه‌رباز کوژراون و ١٠ی دیكه‌ش بیرنداربوون.
جه‌ختیان له‌وه‌یش كردووەتەوە كه تاڵیبان زیانی گیانی هه‌بووه.
تا ئێستا تاڵیبان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.