Ekip
22 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2023
هه‌ولێر - AA
كه‌مێك پێش ئێستا شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له مه‌خموور دروست بوو به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وتووه‌وه.
شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر چوار خاڵی سه‌ربازیی دروستبووه له چیای قه‌ره‌چووغ كه پێشووتر ئه‌و چوار خاڵه، چه‌كدارانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ی تیادابووه و ماوه‌ی سێ رۆژه خاڵهكانییان راده‌ستی سوپای عێراق كردووه.
ماوه‌ی سێ رۆژه ئه‌و خاڵانه چۆڵكراوه و گرژی له‌نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه هه‌بووه له‌باره‌ی جێگربوونییان له شوێنه‌كه و سوپای عێراق ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه له‌و شوێنه جێگیربن و هێزی پێشمه‌رگه‌ش پێداگریی كردووه كه له شوێنه‌كه جێگيربن به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنێكی ستراتیژییه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڕوانێته دهشتیاییهكانی ئه‌م ناوچه‌یه كه هێڵی ئه‌منیی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستانه.
به‌پێی زانیارییه‌كان ١٩ی ئه‌م مانگه، ئه‌و چوار خاڵه چۆڵكراون و دواتر گفتوگۆ له نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی لانیكه‌م به‌هاوبه‌شی له‌و خاڵانه‌دا جێگیربن به‌ڵام دواجار نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و له ئه‌نجامدا شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا دروست بووه.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ١٢ كه‌س له سوپای عێراق بریندار و دوو كه‌سیش گیانییان له‌ده‌ستداوه، هاوكات پێنج كه‌سیش له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه برینداربوونه و یه‌كێكیش گیانی له‌ده‌ستداوه به‌ڵام تا ئێستا هیچ راگه‌یاندراوێكی فه‌رمیی له نێوان هه‌ردوولا نه‌بووه.