20 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2023
ھەولێر - AA
بەمەبەستی دەربڕینی پشتیوانی و ھاوسۆزی بۆ گەلی فەڵەستین و دانیشتوانی کەرتی غەززەی گەمارۆدراو و، شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی دانیشتوانی کەرتەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە، ھەردوو مەڵبەندی ھەولێر و دەوروبەری ھەولێری کۆمەڵی دادگەری چالاکییەکیان ڕێکخست.
لەو چالاکییەدا لە پاڵ سەرۆکی کۆمەڵەکە، عەلی باپیر، ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی کۆمەڵەی دادگەری و هاووڵاتیيان کە لە ژن و منداڵ و کەسانی بەتەمەن و مامۆستایانی ئایینی پێکھاتبوو. بەشداربوون
بەشداربووانی چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی وێنەی کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە و ھێرش و پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستیینییەکان، نزایان بۆ خەڵکی شارەکە کرد.
لیواکانی عیزەددین قەسامی باڵی سەربازیی حەماس، بەرەبەیانی ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئۆپەراسیۆنی "گەردەلوولی ئەقسا"ی بۆ سەر ناوچەکانی دەوری غەززەی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل دەستپێکرد، لەبەرامبەردا سوپای ئیسرائیل لە ژێر ناوی جەنگی "شمشێری پۆڵایین" بەرپەرچی ئۆپەراسیۆنەکەی دایەوە و بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپهاوێژ پەلاماری کەرتی غەززەی دا و ئاو و کارەبای لەسەر دانیشتوانی غەززە بڕی و گەمارۆی سەر شارەکەی توندتر کرد و، بەئەنجامدانی هێرشی ئاسمانیی چڕ کاولکارییەکی زۆری لە کەرتەکەدا دروست کردووە کە سەدان قوربانیی لە ڕیزی هاووڵاتیانی مەدەنی لێکەوتووەتەوە و چەندین بینای نەخۆشخانە و قوتابخانە و دامەزراوەی کردووەتە ئامانج.