Hemın Othman Mohammed
03 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2016
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، هێزه‌كانی رژێم، له كاته‌كانی به‌یانییه‌وه به مووشه‌ك و هاوه‌ن ده‌ستیان كردووه به هێرش بۆسه‌ر زۆرێك له‌و ناوچانه‌ی کە له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندان.
هێرشه‌كان كه له‌سه‌ر گونده‌كانی زهیتینجیك و یامادی چیای توركمان و، گوندی برناسی چیای كورد چڕكراوه‌ته‌وه، برینداریان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ده‌نگی ته‌قینه‌وه و تۆپبارانەكان له شارۆچكه‌ی یایڵهداغی هاتای نزیك سنووری سووریا ده‌بیسترێت.