Hakan Çopur
23 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2016
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، پیته‌ر كووك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ركرده باڵاكانی یه‌په‌گه شارۆچكه‌ی منبج-یان چۆڵكردووه و گوتی: "به‌دڵنیایه‌وه له سه‌دا سه‌د ناتوانم بڵێم كه یه‌ك به یه‌كی كه‌سه‌كانی منبج بارودۆخیان چییه و له كوێوه هاتوون".
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا له پنتاگۆن، كووك باسی له دوواین دۆخی منبج و هه‌نگاوه‌كانی توركیا كرد له ناوچه‌كه‌دا.
كووك باسی له‌وه كرد كه له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا تێده‌گه‌ن سه‌باره‌ت به رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و، به به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا له په‌یوه‌ندیدان سه‌باره‌ت به یه‌په‌گه، هاوكات به ئاماژه كردن به باكووری سووریا گوتی: "له ناوچه‌كه‌دا هه‌ندێک بارگرژی هه‌یه و له‌وانه تێده‌گه‌ین، له‌و نیگه‌رانیانه‌ش تێده‌گه‌ین كه توركیا باسیان ده‌كات".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسی ئانادۆڵودا كه ئایا له ئێستادا له منبج چه‌كداری یه‌په‌گه‌ی لێیه؟ كووك گوتی: "سه‌ركرده‌ی یه‌په‌گه پێشتر چووه‌ته خۆرهه‌ڵاتی فورات. له ئێستادا له منبج هێزه ناوخۆییه‌كان هه‌ن كه ناوچه‌كه له مه‌ترسی داعش ده‌پارێزن".
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا له‌ناو هێزه ناوخۆییه‌كاندا چه‌كدارانی یه‌په‌گه هه‌ن یان نا، كووك گوتی: "به‌دڵنیایه‌وه له سه‌دا سه‌د ناتوانم بڵێم كه یه‌ك به یه‌كی كه‌سه‌كانی منبج بارودۆخیان چییه و له كوێوه هاتوون".
هاوكات كووك باسی له‌و هه‌نگاوانه كرد كه توركیا به‌رامبه‌ر مه‌ترسی داعش گرتوویه‌ته‌به‌ر و گوتی: "نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌هۆی مه‌ترسی داعش شه‌رعییه و، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ توركیادا له نزیكه‌وه به‌رده‌وامین له‌كاركردن".
یه‌په‌گه، به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی سووریای دیموكرات پێكده‌هێنێت كه ئه‌مریكا پشتیوانیان ده‌كات.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، له‌ناوچه‌ی ئه‌لباب 17 ئامانجی داعش و، له ناوچه‌ی یڵانڵی و كورتڤیران چوار ئامانجی په‌یه‌ده-یان بۆردومان كرد.