Muhammed Bilal Kenasari
20 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند و گوتی: "ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه شیاوی ناوه‌كه‌ی نییه".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا كه له تەلاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سازیانكرد، هالی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، مایك پۆمپیۆ بڕیاره‌كه‌یان راگه‌یاند.
نیکی هالی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ساڵێك بەرلە ئێستا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا چاكسازی نه‌كرێت ئه‌وا ئه‌مریكا لێیدهكشێتهوه، باسی له‌وه‌یش كرد كه له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ گۆڕانكاریه‌ك له ئهنجوومهنهكهدا نه‌كراوه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه كرد كه وڵاتانی وه‌ك چین، ڤێنیزوێلا و كوبا كه له‌ناو ئهنجوومهنهكهدان پێشێلكاری به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤیان تیادا ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێشینه بڕیار ده‌دات دژبه ئیسرائیل.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.