Hakan Çopur,1 23
01 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن – AA
كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بچووك له ویلایه‌تی داكۆتای باشوور له ئه‌مریكا گیانله‌ده‌ستدانی نۆ كه‌سی لێكهوتهوه كه دووانیان منداڵن.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه فڕۆكه‌یه‌كی بچووكی یه‌ك بزوێنه‌ری جۆری Pilatus PC-12 كه له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری چامبهرلاین-ی داكۆتای باشوور به‌ڕێ كه‌وتبوو، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م كه‌وته خواره‌وه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رایگه‌یاندووه له كۆی ١٢ سه‌رنشینی ناو فڕۆكه‌كه نۆیان گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دووانیان منداڵ بوون و یه‌كێكیشیان فڕۆكه‌وانه‌كه بووه، سێ سه‌رنشینه‌كه‌ی دیكه‌یش به برینداری رزگارییان بووه.
هێشتا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی نه‌دراوه له‌باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه‌وه.