Hakan Çopur,1 23
01 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی به به‌رپرسیار له هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا له جنێڤ، له‌قه‌ڵه‌م دا.
ئۆرتاگوس له راگه‌یه‌ندراوێكدا به جه‌ختكردنه‌وه له پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌وڵه‌كانی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس و نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، گه‌یر پێدێرسۆن بۆ خێراكردنی كاره‌كانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا، ده‌ڵێت: "پێش مه‌رجه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د به روونی پێشێلكاری یاساكانی لیژنه‌كه‌یه و بۆ دواخستنی ئه‌و كارانه‌یه كه له گه‌ڕی دانوستانه‌كانی ئاستانا و له‌لایه‌ن 'گرووپی بچوك'ی سووریا پشتگیری ده‌كرێن".
ئۆرتاگوس جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ته‌نها جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌س نییه، به‌ڵكو ئێجگار گرنگه به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی كه‌شی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ر د و ئازادانه ئاگربه‌ست له سووریا رابگه‌یه‌ندرێت و ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئازاد بكرێن.