Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,1 23
01 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2019
ئیدلب – AA
سوپای نیشتمانی سووریا و گرووپه چه‌كداره‌كانی دژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د چوار ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونیان له ئیدلب له ده‌ست رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌رهێنایه‌وه، كه رژێم به پێشێلكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی ئاستانا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوون.
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری له سووریا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن سوپای نیشتمانی سووریا دوای پێكدادانێكی توند گونده‌كانی عاجیز، ره‌سیم ئه‌ل واراد، ئیستابلات و سوروج'ی له باشووری ئیدلب له ده‌ست رژێمی ئه‌سه‌د ده‌رهێناوه‌ته‌وه كه رژێم پێشێلكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی ئاستانا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوون.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا تانكێك، زرێپۆشێك، دوو مووشه‌كی رژێم تێكشێكێندران و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی رژێم له‌چالاكی خران. پێكدادانه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار و رژێم له نێوان گونده‌كانی كراتین و ماعرمیزره به‌رده‌وامه.
به‌مجۆره‌ش ئۆپۆزسیۆن کۆنتڕۆڵی سینجار و ئه‌بودالی کردووە كه ناوچه‌ی گه‌وره‌ی نیشته‌جێبوونن و ده‌كه‌ونه باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئیدلب.