Ömer Faruk Yıldız,1 23
01 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2019
كوالا لومپور - AA
ئه‌مساڵ له سه‌رتاسه‌ری مالیزیا، ١١٩ هه‌زار و ١٩٨ حاڵه‌تی په‌تای تای "دینگ" تۆمار كراوه.
به‌پێی داتاکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مالیزیا، ئه‌مساڵ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا، ١١٩ هه‌زار و ١٩٨ حاڵه‌تی په‌تای تای "دینگ" تۆمار كراوه. به‌هۆی ئه‌م پهتایهیشهوه، ١٦٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی ئه‌م په‌تایه له‌و وڵاته له ماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌ی دواییدا گه‌یشتۆته به‌رزترین ئاست و ساڵی رابردوو، ٨٠ هه‌زار و ٦١٥ حاڵه‌ت له مالیزیا تۆماركرابوو كه ١٤٧ توشبوو گیانیان له‌ده‌ستدا.
- په‌تای تای دینگ
ڤایرۆسی تای دینگ له رێگای مێشووله‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه. له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیدا ده‌بێته هۆی تایه‌كی سووك و له ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تدا له‌وانه‌یه ئاكامی كوشنده‌ی لێبكه‌وێته‌وه.
حاڵه‌ته‌كان به‌گشتی له وه‌رزی باران باریندا له حوزه‌یران و ئهیلوول یاخود كانوونی یه‌كه‌م و ئاداردا زیاتر تۆمار ده‌كرێن. زانایان هۆشداری له‌وه ده‌ده‌ن كه گه‌رمیی زۆر به‌رز و باران بارینی درێژخایه‌ن ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئه‌و مێشوولانه‌ی تووشی مه‌لاریا و تای دینگ بوون.