ئه‌مریكا.. قه‌ده‌غه‌کردنی به‌رهه‌می چینی له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت
- حكوومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به شێوه‌یه‌كی كاتی كڕینی به‌رهه‌می له كۆمپانیا چینییه‌كانی وه‌ك Huawei, ZTE, Hytera, Hikvision و Dahua له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت قه‌ده‌غه كرد.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی رۆیته‌رز، حكوومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنە نوێیه‌ی خستوویه‌ته سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجیانه، قۆناغێكی نوێی ئه‌و گوشاره‌یه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ له ساڵی رابردووه‌وه خستوویه‌ته‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا چینییانه.
له چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كه‌دا حكوومه‌تی تره‌مپ به شێوه‌یه‌كی كاتی كڕینی به‌رهه‌می له كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجییه چینییه‌كانی Huawei, ZTE, Hytera Hikvision و Dahua له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت قه‌ده‌غه ده‌كات.
قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه له چوارچێوه‌ی ''یاسای ده‌سه‌ڵاتی به‌رگریی نیشتیمانی'' په‌یڕه‌و ده‌كرێت، كه ساڵی رابردوو له ئه‌مریكا په‌سه‌ند كرا. یاساكه وه‌رگرتنی ئامێر و خزمه‌تگوزاری له سه‌رچاوه گشتییه‌كان و كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی له ئه‌مریكا سنووردار ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن كۆمپانیای هواویه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌رده‌وام ده‌بن له‌باره‌ی به‌ره‌نگاری گونجاوی قه‌ده‌غه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا.
حكوومه‌تی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكردووه كه چالاكییه‌كانی كۆمپانیای هواوی كه خزمه‌تگوزاری 5G پێشكه‌ش ده‌كات زانیارییه‌كانی گه‌لی ئه‌مریكای خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. له به‌رامبه‌ردا هواوی بانگه‌شه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌رهه‌ق به كۆمپانیاكه‌ی كه ده‌ڵێت ''سیخوڕی بۆ چین ده‌كات'' ره‌ت ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای Hikvision كه یه‌كێكه له‌و پێنج كۆمپانیایه‌ی قه‌ده‌غەی خراوه‌ته‌سه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كرد كه كۆمپانیاكه‌ی له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كاری تیادا ده‌كات پابه‌نده به یاسا و رێساكانیانه‌وه و رایگه‌یاند ''Hikvision هه‌وڵ و ته‌قه‌لا ده‌دات بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه زۆره‌ملێیه‌ی له لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مریكاوه به‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیدا سه‌پێندراوه''.