Dlshad Saifaalddin Ahmed
08 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2019
قودس ـ AA
گوتەبێژی سەربازی ئیسرائیلی، ئەڤیخای ئەدرەعی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی سەربازێكی ئیسرائیلی تەمەن 18 ساڵان بە كوژراوی لە باشووری كەناری خۆرئاوا دۆزرایەوە، دوای ئەوەی بە چەقۆ كوژرابوو.
ئەڤیخای ئەدرەعی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە "تەرمی ئەو سەربازە لە ناوچەی ئۆردوگانشینی غوش عەتسیۆن لە نزیك بەیت لەحم دۆزراوەتەوە، پێشبینییەكان ئاماژە بەوە دەكەن لە هێرشێكی تیرۆریستی كوژرابێت و شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە دیارە".
ئاماژەی بەوەش كردووە، لەگەڵ دەزگای ئاسایشی گشتی (شاباك) بە هاوبەشی دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
لە لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "ئەم بەیانییە ئاگاداریان كردینەوە لە كردەوەیەكی تیرۆریستی مەترسیدار" بەڵێنی ئەوەشی داوە هێرشبەرەكە بدۆزنەوە.