Mohamad Misto,Adham Kako,123
28 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2019
حه‌سه‌كه/ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای ئه‌مریكا كاروانێكی سه‌ربازی بۆ كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی سووریا ره‌وانه كرد كه له ١٧٠ بارهه‌ڵگر كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازی و لۆجیستیكی و زرێپۆش پێكهاتووه.
كاروانه‌كه له باكووری عێراقه‌وه به‌ڕێ كه‌وتبوو و ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٠٠:٣٠ی دوای نیوەشەو گه‌یشته ده‌روازه‌ی سنووری سێمالكا و دواتر له قامیشلۆوه به‌ره‌و حه‌سه‌كه به‌ڕێكه‌وتوو و دواتر به‌ره‌و پارێزگای دێرازۆر ملی رێگای گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كاروانه‌كه نزیكه‌ی ١٧٠ ئۆتۆمبێل بووه كه له ١٧ زرێپۆش و ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر پێكهاتووه كه زۆربه‌یان بۆكس داخراوبوون.
ئۆتۆمبێله‌كان به یاوه‌ری هەلیكۆپته‌ر گه‌یشتنه دێرازۆر و ئه‌م كاروانه وه‌ك گه‌وره‌ترین كاروانی ئه‌مریكا داده‌ندرێت له عێراقه‌وه بۆ سووریا دوای ماوه‌یه‌كی زۆر.
ئیداره‌ی واشنتۆن هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو كه بوونی سه‌ربازیی خۆیان له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌هێزتر ده‌كه‌ن.
ئاژانسی ئانادۆڵو دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاندبوو كه ئه‌مریكا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بوونی سه‌ربازی خۆی له دێرازۆر به‌هێزتر كردووه، ژماره‌یه‌كی زۆر زرێپۆشی ره‌وانه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان كردووه له سه‌روویانه‌وه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عومه‌ر و رومه‌یلان، هه‌روه‌ها زه‌ویشی ده‌ستنیشانكردووه بۆ دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی له شارۆچكه‌ی بۆغاز باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و پارێزگایه.
شوێنی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه نوێیه‌ی ئه‌مریكا كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دروست بكرێت، به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته نزیك شارۆچكه‌ی ئەلبوكه‌مال كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كانی سه‌ربه ئێران-دایه، گرنگی ستراتیجی هه‌یه.
ئه‌مریكا به رێگای به‌هێزكردنی پێگه‌ی سه‌ربازی خۆی ئاسایشی ئه‌و كێڵگه نه‌وتییانه ده‌پارێزێت كه له لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیركراون.