Ali Cura
28 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2019
مۆسكۆ - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا رایگەیاند كه به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان توركیا و رووسیا پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا گه‌ڕانی به‌نێو هێڵه نوێكاندا له باكووری سووریا ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن ناوەندی رووسیا بۆ ئاشتەوایی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه پۆلیسی سه‌ربازیی رووسیا، به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كه‌دا له سنووری سووریا-توركیا گه‌ڕانی ئه‌نجامداوه و هاتووه "پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا له هێڵه‌كانی ئەعجهمی- كاراكۆزا، كۆبانێ-كۆران، قامیشلۆ-کفیرە و قامیشلۆ-سێمالكا گه‌ڕانی ئه‌نجامدا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وڵات تا ئێواره‌ی سبەی سێشەممە ته‌واوی چەکدارانی یه‌په‌گه له ناوچه‌كه ده‌رچن و هاتووه "پێویسته تا كاتژمێر 18:00ی 29ی تشرینی یه‌كه‌م، هێزه كوردییه‌كان و چه‌كه‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه‌ی 30 كیلۆمەتر سنووری سووریا-توركیا. له‌دوای ئه‌وه جگه له شاری قامیشلۆ له سنووری خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی به قوڵایی 10 كیلۆمتر گه‌ڕانی هاوبه‌شی توركیا-رووسیا ده‌ست پێ ده‌كات".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته چەکدارانی یه‌په‌گه به چه‌كه‌كانیانه‌وه له منبج و ته‌ل ره‌فعه‌ت ده‌رچن و هاتووه "به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و چالاكییانه خزمه‌ت دەکات به به‌رقه‌راربوونی سه‌قامگیری له سنووری سووریا-توركیا".