Mehmet Alaca
28 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند كه یۆنان له وشكانی و ده‌ریاوه كۆچبه‌رانی نایاسایی ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كاته‌وه و لەمبارەوە داوا له به‌رپرسانی یۆنان دەکات له‌بری نكۆڵی‌كردن له‌و بارودۆخه ئه‌و رێگایه چاك بكات كه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی له رێگه‌ی وشكانی و ده‌ریاوه بۆ توركیا له لایه‌ن یۆنانه‌وه، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه یۆنان نكۆڵی ده‌كات له ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی به ده‌ستی به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی و هاتووه "رووداوه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی كه له سنووره‌كانماندا به ده‌ستی كارمه‌ندانی یۆنانی ئه‌نجام ده‌درێت له ده‌ریا و له وشكانیدا، درێژه‌ی هه‌یه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له ساڵی 2018دا، 11 هه‌زار و 867 كۆچبه‌ری نایاسایی له یۆنانه‌وه ره‌وانه‌ی توركیا كراونه‌ته‌وه و له 10 مانگی یه‌كه‌می 2019شدا، 25 هه‌زار و 404 كۆچبه‌ری نایاسایی ره‌وانه‌كراونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش كراوه كه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ره نایاساییه گه‌ڕێندراوه‌كان كراوه و هاتووه "ئه‌و كه‌سانه دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن كارمه‌ندانی یۆنانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌لوپه‌له تایبه‌ته‌كانیاندا ده‌گیرێت و به‌بێ هیچ رێكارێكی فه‌رمی و رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌شیاو به یاوه‌ری كارمه‌ندانی یۆنان ره‌وانه‌ی سنووره‌كانمان ده‌كرێنه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌موو جۆره وێنه، گرته‌ی ڤیدیۆیی، به‌ڵگه و لێدوانی كه‌سه بهشخوراوهكانیان له‌به‌رده‌ستدایه سه‌باره‌ت به كۆچبه‌رانی نایاسایی كه له لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه ده‌ستگیركراون و دوو رۆژ به برسێتی هێڵدراونه‌ته‌وه، به داری كاره‌بایی و به گولـله‌ی پلاستیكی لێیان دراوه و به لێدان خراونه‌ته رووباری مه‌ریچ-ه‌وه و هاتووه "چالاكییه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه له لایه‌ن یۆنانه‌وه كه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان له راپۆرته‌كانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپادا تۆماركراوه. كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا داوای له یۆنان كردووه بۆ راگرتنی چالاكی گه‌ڕاندنه‌وه كه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان و لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوانه. حكوومه‌تی نوێی یۆنان له‌بری نكۆڵی‌كردن له رووداوه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه كه له لایه‌ن كۆنسه‌ی ئه‌ورووپاوه دانی پێدانراوه و هه‌موو جۆره به‌ڵگه‌یه‌كمان له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ستدایه، داوای لێده‌كه‌ین كار بكات بۆ چاككردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان".