Muhammet Ali Kemal
24 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2017
قودس - AA
لەدوای رووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەی دێرینی قودسی خۆرهەڵات کە لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیرکراوە، سێ هاووڵاتیی تورک دەستگیرکرابوون، دوێنێ ئێوارە ئەو سێ هاووڵاتییە لە لایەن دادگاوە بە کەفالەت ئازادکران.
هاوکات دادگای ئیسرائیل لە قودسی خۆرئاوا فەرمانی کرد کە ئەو سێ هاووڵاتییە تورکە قەدەغەیە تاوەکو رۆژی یەکی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بچنە ناو ناوچەی دێرینی قودسی خۆرهەڵاتی داگیرکراو کە مزگەوتی ئەقسای تێدایە و بە بەربەست دەوری گیراوە.
دووان لە هاووڵاتییەکان لەبەرامبەر پێنج هەزار و ٤٦٣ لیرە و سێیەمیان لەبەرامبەر ١٢ هەزار و ٢٠ لیرەدا ئازادکران.