Mohammed Baqi Hussein
21 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2017
له‌ئه‌نجامی پێكدادانێكدا كه دوای هێرشێكی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له شارۆچكه‌ی مایواندی سه‌ربه پارێزگای قه‌نده‌هار له باشووری ئه‌فغانستان سه‌ریهه‌ڵدا، 43 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه 16یان پۆلیسن.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی قه‌نده‌هار، زیا دورانی له لێدوانێکدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند، پێكدادانه‌كه دوای ئه‌وه ده‌ستیپێكرد كه چه‌كداران له چوار قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له ناوچه‌ی سور باگال.
دورانی رایگه‌یاند، له پێكدادانهكهدا 27 چه‌كداری تاڵیبان كوژراون و 16 پۆلیسیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه له‌نێو چه‌كدارانی تاڵیباندا كه‌سانی بیانیش به‌دیده‌كرێن و دوای ئه‌وه‌ی هێزی پشتیوانیی پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌كه، چه‌كداران هه‌ڵاتوون.
تا ئێستا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه هیچ روونكردنه‌وه‌یەکی نه‌داوه.