Ramal Mahmood
21 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2017
شاندی ئێران بەمەبەستی بەشداریکردن لە یەکەم کۆبوونەوە راستەوخۆکانی لایەنە شەڕکەرەکانی سووریا بە سەرکردایەتی تورکیا و رووسیا، سەردانی ئاستانای کرد.
لەمبارەیەوە باڵیۆزخانەی ئێران لە ئاستانا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە شاندی ئێرانی بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقا، حسوێن جابر ئەنساری سەردانی ئاستانای کردووە بەمەبەستی بەشداریکردن لەم کۆبوونەوانە کە لە ٢٣ی مانگ دەست پێ دەکەن.
شاندی ئێرانی بەر لە کۆبوونەوە فەرمییەکان، لەگەڵ شاندی تورکی و رووسی لە ئاستانا کۆدەبێتەوە لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "مەبەست لە کۆبوونەوەی ئەم سێ وڵاتە رەخساندنی هەلومەرجی گونجاوە بۆ ئەنجامی ئەرینی لە کۆبوونەوەکانی ئاستانا".