23 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2020
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی واژوو كرد كه وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران بۆ ٦٠ رۆژ هه‌ڵده‌په‌سێرێت، ئه‌وه‌یش له پێناو گرنگییدان به‌و هاووڵاتییانه‌ی کە به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)ه‌وه بێكار ماونه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی كۆشكی سپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مڕۆ ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی په‌سه‌ندكردووه كه پێشنیازی هه‌ڵپه‌ساردنی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران ده‌كات بۆ ماوه‌ی ٦٠ رۆژ كه روو له ئەمریکا ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی كاركردن.
له چوارچێوه‌ی بڕیارنامەکەدا له‌مڕۆوه هاووڵاتییانی وڵاتانی بیانی كه ڤیزه‌ی كۆچبه‌ریان نییه، رێگه نادرێت وه‌ك كۆچبه‌ر بێنه ئه‌مریکا.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له ئه‌مریكا مۆڵه‌تی نشینگه‌یان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردووه له‌گه‌ڵ هاووڵاتی ئه‌مریكی، ئه‌و زگورتانهی ته‌مه‌نیان له خوار ٢١ ساڵه‌وه‌یه و داكیان یان باوكیان هاووڵاتی ئه‌مریكین، بڕیارنامه‌كه نایانگرێته‌وه.
- بڕیارنامه‌كه كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ناگرێته‌وه
هه‌روه‌ها ئه‌و پزیشكانه‌ی له‌باره‌ی (Covid-19)وە كارده‌كه‌ن و ڤیزه‌ی كۆچبه‌ریان هه‌یه، په‌رستار یان كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵەکانیان و ئه‌و كه‌سانه كه زگورتن و ته‌مه‌نیان له خوار ٢١ ساڵه‌وه‌یه، بڕیارنامه‌كه نایانگرێته‌وه.
بڕیارنامه‌كه له كۆتایی ٦٠ رۆژه‌كه‌دا به واژووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ درێژ ده‌كرێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكیدا له كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕیارنهمهكهی واژووكردووه و كاری له پێشینه دراوه به‌و هاووڵاتییانه‌ی كه له قۆناغی (Covid-19)دا، كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه.