23 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له سه‌رانسه‌ری جیهان دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه، ٧٢٢ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ئه‌و زانياريیانهى له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به پشت به‌ستن به ئاماره نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا تۆماركراوه له جیهاندا، ٧٢٢ هه‌زار و ٣٨٧ كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا سه‌ركه‌ون.
ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌یان تیادا تۆماركراوه به‌م شێوه‌یه‌یه:
''ئه‌ڵمانیا (١٠٣ هه‌زار و ٣٠٠)، ئیسپانیا (٨٥ هه‌زار و ٩١٥)، ئه‌مریكا (٨٤ هه‌زار و ٥٠)، چین (٧٧ هه‌زار و ٢٠٧)، ئێران (٦٣ هه‌زار و ١١٣)، ئیتاڵیا (٥٤ هه‌زار و ٥٤٣)، فه‌ڕه‌نسا (٤٠ هه‌زار و ٦٥٧) و توركیا (١٦ هه‌زار و ٤٤٧).
له كاتێكدا له سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشتووه‌ته، دوو ملیۆن و ٦٣٩ هه‌زار و ٧٢١ حاڵه‌ت، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته، ١٨٤ هه‌زار و ٢٨٠ كه‌س، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی هێشتا له‌ژێر چاره‌سه‌ردان، یه‌ك ملیۆن و ٧٣٣ هه‌زار و ٥٤ كه‌سن.