Heman Hussein Yaseen
21 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٣٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ١٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە، ٤١ ھەزار و ٧٣٢ حاڵەت و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە، هەزار و ٥٣٦ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا، ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٢٣ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و دەرەنجام ٧٣٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیە خراوەتە روو:
پارێزگای ھەولێر، ٢٢٦ تووشبوو و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان، پارێزگای سلێمانی، ٩٢ تووشبوو و حەفت حاڵەتی گیانلەدەستدان، ئیدارەی گەرمیان، ٢٧ تووشبوو، پارێزگای دھۆک، ٣٤٦ تووشبوو و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان و پارێزگای ھەڵەبجە، ٣٩ تووشبوو.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٥٧ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە، ھاوکات لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، ٤٢٣ ھەزار و ٥٢٦ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە، ٤١ ھەزار و ٧٣٢ تووشبوو کە ١٥ هەزار و ٧٣٩ لە ھەولێر، ١٤ هەزار و ٨٠١ لە سلێمانی، نۆ ھەزار ٧٧١ لە دھۆک و هەزار و ٤٢١ لە ھەڵەبجە بووە، لەنێویاندا هەزار و ٥٣٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٥٣١ لە ھەولێر، ٧٩٢ لە سلێمانی، ١٨٤ لە دھۆک و لە ٢٩ حاڵەت ھەڵەبجە بووە.