تەندروستی

سلێمانی...تەرمی هاوسەری جێگری سەرۆکی هەرێم بەخاک سپێردرا

دوای ئەوەی کە شەوی رابردوو هاوسەری جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو نەخۆشخانەیەی دەمایەوە بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا، نوێژی جەنازەی لەسەر کرا و پاشانیش لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.

Rewa Mahmood Hasan  | 21.09.2020 - نوێکردنەوە : 21.09.2020
سلێمانی...تەرمی هاوسەری جێگری سەرۆکی هەرێم بەخاک سپێردرا

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

دوای ئەوەی کە شەوی رابردوو هاوسەری جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو نەخۆشخانەیەی تێدا دەمایەوە بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا، نوێژی جەنازەی لەسەر کرا و پاشانیش لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.

ئێوارەی ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠ پرشنگ رەشید بەکر هاوسەری جێگری سەرۆکی هەرێم شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە نەخۆشخانەی ئاسای شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا.

هەمان شەو لە نێو تەکیەی تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە شاری سلێمانی نوێژی جەنازەی لەسەر کرا و دواتر بەرەو گۆڕستانی بەکرەجۆی نوێ بەڕێکرا.

بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکوومی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و خانەوادەکەی تەرمی ناوبراو بەخاک سپێردرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın