Sinan Doğan
22 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2021
بۆگۆتا - AA
حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ژمارەیەک وڵاتانی ئەمریکای لاتین بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی بەڕازیل لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٩٨ کەسی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەیش ژمارەی ئەوکەسانەی بەو پەتا جیهانگیرییە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٥٧٤ هەزار و ٢٠٩ کەس، هاوکات پشکنینی ٢٨ هەزار و ٣٨٨ کەس پۆزەتیڤ دەرچووە و کۆی گشتیی تووشبووانی پەتاکە لەو وڵاتە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٠ ملیۆن و ٥٥٦ هەزار و ٤٨٧ کەس.
لە رووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای کۆرۆنا بەڕازیل دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا بە دووەم وڵات دێت لە جیهاندا و ژمارەی ئەوانەشی لەو وڵاتە دوای تووشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە، گەیشتووەتە ١٩ ملیۆن و ٤٣١ هەزار و ١٩٧ کەس.
- مەکسیک
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٤٧ کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ هەزار و ٣٠٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە.
تێکڕای ژمارەی ئەوانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٥٢ هەزار و ٩٢٧ کەس و ژمارەی تووشبووان، گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٢١٧ هەزار و ٤١٥ کەس و ئەوانەشی پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٥٣٨ هەزار و حەوت کەس.
مەکسیک کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ١٢٦ ملیۆنی تێپەڕاندووە، بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی "Worldometers"، ریزبەندی پازدەهەمینی گرتووە لە جیهاندا لە رووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا.
- ئەرجەنتین
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئەرجەنتین لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤٧ کەسی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەیش کۆی گشتیی ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ١١٠ هەزار و ٢١٧ کەس، هاوکات پێنج هەزار و ٨٨٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووان، گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و ١٣٠ هەزار و ٨٥٢ کەس.
ئەرجەنتین کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ٤٥ ملیۆن کەسە، چوار ملیۆن ٨٠٤ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
لە ریزبەندی وڵاتانی جیهان لە رووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، ئەرجەنتین ریزبەندی هەشتەمی گرتووە.
- کۆلۆمبیا
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی کۆلۆمبیا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٨ کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و تێکڕای ژمارەی ئەوانەی بەو پەتا جیهانگیرییە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ١٢٤ هەزار و ١٢١ کەس.
لە ماوەی یەک رۆژی رابردوودا، پشکنینی دوو هەزار و ٩٦٥ کەس بۆ پەتای کۆرۆنا پۆزەتیڤ دەرچووە، ژمارەی تووشبووان بەرزبووەتەوە بۆ چوار ملیۆن و ٨٨٦ هەزار و ٨٩٧ کەس و ئەوانەشی پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە، گەیشتووەتە چوار ملیۆن و ٧١٥ هەزار و ٢١٨ کەس.
کۆلۆمبیا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکبووەتەوە لە ٥٠ ملیۆن کەس، ریزبەندی نۆهەمینی گرتووە لە تووشبوون بەو پەتا جیهانگیرییە.
- پێرو
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی پێرو لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٥ کەسی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٦٧٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە.
کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ١٤١ هەزار و ٢٣٥ کەس و ژمارەی ئەوانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ١٩٧ هەزار و ٨١٨ کەس، ژمارەی ئەوانەشی چاکبوونەتەوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ١١٠ هەزار و ٩١٤ کەس.
- چیلی
وەزارەتی تەندروستیی چیلی رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٩ کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و تێکڕای ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ئەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٦ هەزار و ٦٠٥ کەس.
هەروەها ٧١٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی ئەوانەیشی دوای تووشبوونتان چاکبوونەتەوە، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٥٨٩ هەزار و ٤٨٤ کەس.
- بۆلیڤیا
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی بۆلیڤیا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٧ کەس بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە و ٤٦٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە.
تێکڕای ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٤٨٦ هەزار و ٣٩٤ کەس و ١٨ هەزار و ٢٩٦ کەس بەهۆی پەتاکە گیانیان لەدەستداوە و ئەوانەشی پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە، ژمارەیان گەیشتووەتە ٤٢٦ هەزار و ٨٦١ کەس.