Zana Natık Kerem
22 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو کوێت بەرێکەوتووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە مستەفا کازمی جەختیکردووەتەوە کە سەردانەکەی لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی حکوومەتە بۆ پتەوترکردنی ھاریکاریی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکە لەنێویاندا، کوێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی راشیگەیاندووە کە لە میانی سەردانەکەی بۆ کوێت، دۆسیەکانی ئابووریی، سیاسیی، وزە و وەبەرھێنان لەگەڵ ژمارەیەک دۆسیەی دیکە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ھەدوو گەلی عێراق و کوێت بکات لەگەڵ بەرپرسیانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە مستەفا کازمی ھەروەھا ئاماژەی بەوەداوە کە وادەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق نزیک دەبێتەوە و حکوومەتیش پابەندە و سوورە لەسەر ئەوەی پڕۆسەکە لە وادەی دیاریکراویی خۆیدا لە ١٠ی تشرینی یەکەمی داھاتوو ئەنجام بدات و گوتویەتی "سەرجەم رێوشوێنەکان بە ئامانجی رەخساندنی کەشێکی لەبار گیراونەتەبەر بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت کە ببێتە باشترین پڕۆسەی دیموکراتی لە وڵاتدا".