Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
11 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2021
هەولێر AA
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له هەرێمی کوردستان ٩٧٠ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی، لە هەرێمی کوردستان، ١٢٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٧٣ تووشبوو، ١٧ لە هەولێر، ٣٤ لە سلێمانی، یەک کەس لە راپەڕین و یەک کەسیش لە گەرمیان.
وەزارەتهكه راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٧٠ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٣٦١ کەس، ٣٣٦ کەس لە دهۆک، ١٨٦ کەس لە سلێمانی، ٤٣ کەس لە گەرمیان و لە راپەڕینیش ٤٤ کەس چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هەردووکیان لە سلێمانیین.
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٩٧٩ هەزار و ٧٩٤ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تاوەکو ئێستا ١٠٤ هەزار و ٥٢٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٨٠ هەزار و ٩٤٠ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٠ هەزار و ١٦٢ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٤٢٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.