Orhan Onur Gemici
07 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2026
ڕێککەوتننامەی هاوبەشی بەرگریی مەککە، کە لەلایەن تورکیا، سعوودیە و پاکستانەوە واژوو کرا، وردەکارییەکانی ئاشکرا بوو.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە دهست ئاژانسی ئانادۆڵو كهوتووه، ڕێککەوتننامەی مەککە کە لەلایەن سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان و سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف-ەوە واژوو کرا، هیچ وڵاتێک ناکاتە ئامانج و خاوەنی تایبەتمەندی هاریکاریی بەرگرییه کە ئامانجی بەهێزکردنی پابەندبوونەکانە بەرەو پاراستنی ئاشتیی، سەقامگیریی و خۆشگوزەرانیی ههرێمیی و جیهانی لەسەر بنەمای دابەشکردنی ئەرکەکان و تێگەیشتنی ئاسایشی هاوبەش.
ڕێککەوتنەکە ئامانجی بەهێزکردنی پشتیوانی بەکۆمەڵە بەرامبەر هەر جۆرە شهڕانگێزی و دهستدرێژییهك و، پێشبینیی ئەوە دەکات هەر هێرشێکی چەکداری بۆ سەر هەر یەکێک لەو سێ دەوڵەتە، وەک هێرش بۆ سەر هەموویان ئەژمار دەکرێت
ڕێککەوتننامەی مەککە وەک ئەنجامێکی بەرجەستەی کارە دیپلۆماسییە درێژخایەنەکان دەبینرێت، کە له ژێر ڕۆشنایی بنهمای خاوەندارێتی ههرێمییدا بەڕێوەبراون بۆ بنیاتنانی زەمینەی بەرەنگاربوونەوەی هاوبەش بەرامبەر هەڕەشە ئەمنییە پهرهسهندووه ههرێمیی و نێودەوڵەتییەکان.
ڕێککەوتنەکە جگه لە پابەندبوونی سێ وڵاتەکە بە پشتیوانی کردنی ئاسایشی یەکتری، خاوەنی تایبەتمەندی ڕێکخستنێکی بەرگرییه کە ئامانجی پەرەپێدانی هاریكاریی پیشەسازی بەرگریی و توانای کارکردنی هاوبەشی سەربازیە.
ڕێککەوتننامەی مەککە کە بە واتای دابڕان لە هیچ هاوپەیمانی یان ڕێککەوتنێک نایەت، تەواوکاری ئهو پەیوەندیە هاوپەیمانییانهیه كه ئێستا ههن، ئاسایشی ناوچەکە بەهێز دەکات و زەمینەیەکی هاریکاریی ئاوەڵا بۆ بەشداری وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دروست دەکات.
ههورهها ڕێککەوتننامەی هاوبەشی بەرگریی مەککە خاوەنی تایبەتمەندی ڕێککەوتنێکە کە پهیوهندیه برایەتیە ڕیشەدارەکانی نێوان هەرسێ وڵاتەکە پتهو دەکات و، جگه لە بەرگریی خۆیان بەشداری لە ئاسایشی ههرێمیی و جیهانیشدا دەکات.
ڕێککەوتنەکە وەک هێزێكی پشتیوانیکاری ئاشتیی، ئارامیی و ئاسایش لە ناوچەکەدا دەبینرێت.
بەرپرسان ئاماژە بەوە دهكهن ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆ و هاوبەشیە ههرێمییهکانی جێگرەوەی یەکتری نین، بەڵکو پێکهاتەی تەواوکارن کە دابەشکردنی ئەرکی ئاسایش دەستەبەر دەکەن و، دهڵێن: "ئەم ڕێککەوتنە بەرەیەکی سەربازی شهڕانگێز، هەوڵی گەمارۆدان یان پلانی هێرش کردن نییە، بەڵکو هەنگاوێکە بەشداری لە ئامانجی ناوچەی بێ تیرۆر دەکات بەرەو دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ههرێمیی".
هاوكات بەرپرسان بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی ڕێککەوتننامەی مەککە هیچ وڵاتێک ناکاتە ئامانج و کەناڵەکانی گفتوگۆی ئێستا داناخات، ئاماژەیان بەوە کرد ڕێککەوتنەکە هێرشی چەکداری بۆ سەر یەکێک لە لایەنەکان وەک هێرش بۆ سەر هەموویان ئهژمار دهكات، بهو پێیهش ماددەی ٥١ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، پابەندبوونی بەرگریی هاوبەش، بەرگریی ڕەوا و ئاسایشی هاوبەش پشتڕاست دەکاتەوە.
بەرپرسان ئهوهشیان خستهڕوو ئەم ڕێککەوتنە تەنیا پابەندبوونی هەرسێ دەوڵەتی واژووکاری نییه بۆ پشتیوانی کردنی بەرگریی یەکتری، بهڵكو هاوكات بە تەواویی خاوەنی تایبەتمەندی بەرگرییە بۆ زیادکردنی هاریکاریی پیشەسازی بەرگریی و توانای کارکردنی هاوبەش.
ڕاشیانگهیاند: "لە ڕوانگەی تورکیاوە ڕێککەوتننامەی هاوبەشی بەرگریی مەککە بە هەموو واتایەک لە ئاستێکی مێژووییدایە بۆ ناوچەکە و جیهانی ئیسلامیی و، هەیکەلی ئاسایش لە ناوچەکەدا بە ڕێککەوتننامەی مەککە سەرلەنوێ داڕێژراوەتەوە".
بەرپرسان ئاماژەیان بهوه كرد تورکیا بە ڕێککەوتنەکە پهلكێشی پێکدادانەکانی دیکە نەکراوە، بەڵکو کاریگەری و ئەزموونی ههرێمیی خۆی لەگەڵ كاراكتهره بەهێزەکانی ناوچەکە یەکخستووە و، ڕایانگهیاند: "تورکیا واژووی لەسەر ڕێکخستنێک کردووە کە لە کەشوهەوای ئاسایشی نێودەوڵەتیی ئاڵۆز و ناجێگیردا بژاردەکانی هاریکاریی دەوڵەمەندتر دەکات. واژووکردنی ڕێککەوتننامەی مەککە لەلایەن تورکیاوە بە بەهێزکردنی ئاسایشی ڕێگا بازرگانیە دەریاییە جیهانییەکان، بەشداری لە هەناردەکردن، دابینکردنی وزە و سەقامگیریی ئابوورییدا دەکات. بەشداری کردن لە ڕێککەوتنەکە بە واتای ناردنی سەربازی تورکیا بۆ هەر قەیرانێکی ههرێمیی نایەت. بڕیارەکانی بەکارهێنانی هێز و ئۆپراسیۆنی سەربازی لە چوارچێوەی نەزمی دەستووری و میتۆدەکانی بڕیاردانی نیشتمانییدا دەدرێن".
بە جەختکردنەوە لەوهی ڕێککەوتنەکە زیان بە پابەندبوونی تورکیا به ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان ناگەیەنێت، بەرپرسان ڕایانگهیاند: "هێڵی برایەتی کە لە ئانادۆڵوەوە تا حیجاز، لە ئیسلام ئابادەوە تا ڕیاز درێژ دەبێتەوە، نوێنەرایەتی بەها هاوبەشەکان و ئیرادەی ئەو گهلانه دەکات کە لە کاتە سەختەکاندا پشتیوانی یهكتر دهكهن. هاریکاریی ڕێککەوتننامەی مەککە لە نێوان تورکیا، پاکستان و سعوودیەدا پاشخانی ستراتیجی ئەمڕۆی بەرپەرسیارێتییەکی مێژووییە. پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا، پاکستان و سعوودیە تەنیا لەسەر بەرژەوەندی نێوان دەوڵەتەکان نییه، بەڵکو لەسەر مێژووی هاوبەش، بڕوا، پهیوهندیه برایەتییهكان و هاودهنگیی وەستاون".