Orhan Onur Gemici
07 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2026
سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان و سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف ڕێککەوتننامەی بەرگریی سێقۆڵیی تورکیا-سعوودیە-پاکستانیان واژوو کرد.
فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری توركیا، لە هەژماری NSosyal، ڕاگەیاندراوی هاوبەشی لهبارهی ڕێککەوتننامە سێقۆڵیيهكه بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە سەردانی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف بۆ سعوودیە کراوه و، باس لهوه كراوه شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان لە کۆشکی سەفا لە مەککە، لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی پاکستان شەریف کۆبووەتەوە.
ههروهها له ڕاگهیاندراوهكهدا باس لهوه كراوه كه له كۆبوونهوهكهدا گفتوگۆی فەڕمی ئەنجامدراوە و، پەیوەندیە تایبەتەکانی نێوان شانشینی سعوودیە، کۆماری تورکیا و کۆماری ئیسلامی پاکستان و، بابەتەکانی بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێ کراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووه: "شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان و سەرکۆماری کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی کۆماری ئیسلامی پاکستان، محەمەد شەهباز شەریف لەسەر بنەمای پەیوەندیە مێژووییە قووڵەکانی نێوان هەرسێ دەوڵەتەکە، برایەتی ڕیشەدار و پهیوهندیه هاوهدهنگییه ئیسلامیهكان، بەرژەوەندیە ستراتیجیە هاوبەشەکان و هارکاریە بەرگرییە ڕیشەدارهکان ڕێککەوتننامەی هاوبەشی بەرگرییان واژوو کرد، کە ڕهنگدانهوهی ئیرادەی هاوبەشه بۆ بەهێزکردنی زیاتری ئاسایشی بەکۆمەڵ، هاندانی ئاشتیی، ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکە و دهوروبهری و بنیاتنانی ئایندهیهكی ئارام و خۆشگوزەران. ئامانجی ڕێککەوتنەکە بەهێزکردنی پشتیوانی بەکۆمەڵە بەرامبەر هەر جۆرە شهڕانگێزیی و دهستدرێژییهك و، ئەوە جێگیر دەکات کە هەر هێرشێکی چەکداریی دژی هەر یەکێک لەو سێ دەوڵەتە ئەنجام بدرێت، وەک هێرش بۆ سەر هەموویان ئەژمار دەکرێت. ههروهها ڕێککەوتننامهكه پێشبینی پەرەپێدانی هاریكاریی بەرگریی نێوان هەر سێ دەوڵەتەکە دەکات به تەواوی ڕەهەندەکانیهوه".