Mücahit Oktay
11 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2021
نيويۆرک-AA
لە ماوەى ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، لە ئەمريكا هەزار و ٧٩٨ توشبووى دیکەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گيانيان لەدەستدا، بەوەیش كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی لەو وڵاتە بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووهتە ٣٨٣ ھەزار و ٢٩٥ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا ٢١٦ ھەزار و ٣٦١ کەسی دیكه لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و، كۆی گشتیی ژمارەی توشبووانی پەتاکە گەیشتووهتە ٢٢ ملیۆن ٩١٨ ھەزار و ٧١١ کەس.
ههروهها هەزار و ٧٩٨ کەسی دیکە دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لهدهستداوه و، كۆی گشتیی ژمارەی ئەوانەشی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووهته ٣٨٣ ھەزار و ٢٩٥ کەس.
ھاوکات ١٣ ملیۆن و ٤٨٤ ھەزار کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە، ژمارەى ئەو پشکنینانەى ئەنجامدراون ٢٧١ مليۆن و ٣٧٢ی تێپەڕاندووه.
لهسهر ئاستی ناوخۆی ئهمریكا، ویلایەتی كاليفۆرنيا بە تۆمارکردنی دوو مليۆن و ٧٢٠ هەزار حاڵهتی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە پلەى يەكەمدايە، لهدوای ئهویش تێكساس دێت کە يەك مليۆن و ٩٧٥ ههزار حاڵهتی تێدا تۆمارکراوە پاشان فلۆريدا کە يەك مليۆن و ٤٧٧ هەزار حاڵەتی تۆمار کردووە.
لە رووى ژمارهی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدان ويلايەتى نيويۆرک پلەی یەکەمی گرتووە کە ٣٩ هەزار و ٥٩٢ حاڵەتی تۆمارکردووە.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووان و گیانلەدەستدان بە پەتاکە.