Hawkar Yaseen
17 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2021
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٤١ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٢٢٣ تووشبوو، ١٦٩ لە دهۆک، ١٣٣ لە سلێمانی، نۆ لە گەرمیان و حەوت کەسیش لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٠٨ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٨٠ کەس، ٦٢ کەس لە هەولێر، ٥٤ کەس لە سلێمانی، ١١ لە گەرمیان و کەسێکیش لە راپەڕین.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، دوو کەس لە هەولێر و کەسێکیش لە گەرمیان.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەیشداوە کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکە تا ئێستا گەیشتووەتە، ١١٣ هەزار و ٩٩٨ حاڵەت و لەو ژمارەیەش ١٠٦ هەزار و ٩٢ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٣٢٩ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان و سێ هەزار و ٥٧٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.